هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرماندەیەك: 7 گەڕەك ماون تا موسڵ رزگاربكرێت

ناوچەكانی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موسڵ کەمبووەنه‌تەوە بۆ لەسه‌دا 10ی سەرجەمی رووبەری شارەکە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەرپرسی پۆلیسی فیدراڵی، فەریق رائید شاکر جەودەت، دووشەممە (8 ئایار) رایگەیاند.

جەودەت بە دیارونای وت: "هەتا نیوەڕۆی دووشەممە، ناوچەكه‌ی ژێردەستی داعش کەمبووەتەوە بۆ تەنها له‌سه‌دا 10 دوای ئازادکردنی گەڕەکەکانی مەشەیرفەی یەك و دوو و سێ، شوقەق هەره‌مات، حەلیلە، بەشێك لە کەنیسە و نزیکەی نیوەی وادی عەکاب."

وتیشی: "تەنها 7 گەڕەکمان ماوە پێشئەوەی ئازادکردنی تەواوی موسڵ رابگەیەنین." هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا به‌وه‌ی چاوەڕواندەکات شەڕەکە "پێش کۆتایی ئەم مانگە" یەکلاییبێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500