سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، وتی هه‌ست به هاندان ده‌كات به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كه پێنجشه‌ممه (4 ئایار) ئیمزاكرا له‌نێوان توركیا و روسیا و ئێران‌دا بۆ دیاریكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هێور له سوریا و نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕكردن، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی رایگه‌یاند.
روسیا و ئێران و توركیا رێككه‌وتنێكیان ئیمزاكرد بۆ دیاریكردنی چوار ناوچه‌ی ئه‌مین له‌دوای گفتوگۆكانی ئه‌ستانه‌ی پایته‌ختی كازاخستان بۆ پته‌وكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له كانونی یه‌كه‌مدا بڕیاری له‌سه‌ر درا.
رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ستێك و رێگرتن له هه‌موو جۆره فڕینێك ده‌كات و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی خێرای كۆمه‌كی مرۆیی بۆ ئه‌و ناوچه دیاریكراوانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ناباران بۆیان.
وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستێفان دوجاریك، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی گوتێرێس "پێشوازییكرد له پابه‌ستبوون به راگرتنی به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره چه‌كێك، به‌تایبه‌تی هێزی ئاسمانی" و گه‌یاندنی خێرای كۆمه‌كی پزیشكی و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان.
وتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیریده‌كات له راوه‌ستاندنی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان، به‌ڵام رونینه‌كرده‌وه چ رۆڵێك ده‌بینێت.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستافان دی میستو‌را، كه وه‌ك چاودێریكه‌ر له ئه‌ستانه بوو، رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا به "هه‌نگاوێكی گرنگی ئومێدبه‌خش به ئاراسته‌یه‌كی درووست".
به‌ڵام ئه‌مریكا به وریاییه‌وه پێشوازیی لێ‌كرد و نیگه‌رانیی پیشاندا به‌رامبه‌ر رۆڵی ئێران وه‌ك كه‌فیل، هه‌رچه‌نده ئومێده‌واریی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه ئه‌م ته‌بابوونه ده‌شێت بتوانێت رێخۆشبكات بۆ رێككه‌وتن.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا گروپێكی كارا پێكده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته ته‌كنیكیه‌كان و هه‌ر سێ وڵاته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن تا 4 حوزه‌یران چوار ناوچه‌كه دیاریبكه‌ن.
یه‌كه‌م ناوچه‌ی هێور سه‌رجه‌می پارێزگای ئیدلیب له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی پارێزگاكانی لازقیه و حه‌له‌ب و حه‌ما، كه له‌نزیكیه‌وه‌ن.
دووه‌م ناوچه چه‌ند به‌شێكی دیاریكراوی باكوری پارێزگای حومس له‌خۆده‌گرێت و سێیه‌میش هه‌ندێك له ناوچه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، له‌ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق.
ناوچه‌ی چواره‌م هه‌ندێك به‌شی پارێزگاكانی ده‌رعه و قونه‌یته‌ره له باشوری سوریا له‌خۆده‌گرێت، به‌گوێره‌ی یاداشتنامه‌كه.