هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی پاشماوەکانی داعش دەکەن لە تەبقەی سوریا

هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد شەڕیانکرد بۆ پاککردنەوەی دواین پاشماوەی شەڕکەرانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە تەبقەی سوریا سێشەممە (2 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا کۆنتڕۆڵی %90 شارەکە دەکەن.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی نزیکەی 300 بۆ 400 شەڕکەری داعشی بەجێماو بەرگری لە تەبقە و بەنداوە گەورەکەی باکوری شارەکە دەکەن.

لە بەیاننامەیەکی ئەلیکترۆنیدا سێشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند داعشی لە بەشێکی زۆری باکوری تەبقە راماڵیوە "دوای پێکدادانی توندوتیژ لە بەرەیانییەوە."

بەیاننامەکە رایگەیاند پێکدادان بەردەوام بوو لە دواین گەڕەکی باکور و شەڕکەرانی تری داعش گۆشەگیرکراون لە بەنداوی نزیك ناوچەکەدا.

بەرپرسی رۆژنامەوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەحمەد محەمەد، وتی: "هەرکاتێك دواین حەشارگە پاککرایەوە، شارەکە ئازاددەکرێت -- بەڵام گرتنی بەنداوەکە سەختترین بەش دەبێت لە هەڵمەتی تەبقەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500