هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە سەلاحەدین دەستپێدەکات

ئۆپەراسیۆنێکی به‌رفراوان دەستپێکرد لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ رزگارکردنی موتەیبیجە لە خۆرهەڵاتی تکریت لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وەزارەتی بەرگریی عێراق چوارشەممە (26 نیسان) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کاتژمێری 5 ی سه‌رله‌بەیانی چوارشەممە دەستیپێکرد بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی موتەیبیجە و دەوروبەری."

بەیاننامەکە راشیگەیاند فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەکانی سامەڕا و سەلاحەدین و دیجلە، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و سەلاحەدین، بەشدارییانکرد لە ئۆپەرسیۆنەکەدا کە پاڵپشتیی دەکرا لەلایەن دەزگای ئاسمانیی سوپا و هێزە ئاسمانییەکانەوە.

هه‌روه‌ها رایگەیاند: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە پێشڕەویی ئاشکرا دژی داعش بەدەستهێنراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500