هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 12 گوند لە موسڵ رزگاردەکەن

هێزە هاوبەشەکانی عێراق 12 گوندیان لە باشوری خۆرئاوای موسڵ رزگارکرد لە شەڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، چوارشەممە (26 نیسان) وتی.

وتی: "هێزەکانمان 12 گوندیان لە خۆرئاوای موسڵ رزگارکردووە -- موسەڵتەن، ئەلبو عەلوان، دەبسە، خنەیفس، تەل هیلالە، تەل رەجیم ئەسەری، ئاسوری، حوەیدەر، سەلال، عەلیبە شەرقیە و عەلیبە غەربیە." وتیشی ئاڵای عێراقیان لێ هەڵکردوون.

یارەڵڵا بە دیارونای وت: "ئەو ناوچەیەی کە ئێستا "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە خۆرئاوای موسڵ کۆنترۆڵی کردووە کەمبۆتەوە بۆ کەمتر لە سه‌دا 30."

وتیشی: "داعش زیانی گەورەی بەرکەوتووە. هاوپەیمانی نێودەوڵەتییش تۆپبارانی كۆمه‌ڵێك پێگەی گرنگی داعشی کردووە و زیانی گەورەی لە گروپەکە داوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500