هێزەکانی عێراق لە موسڵ دوو کچی ئێزیدییان رزگارکرد کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)هوه ڕفێندرابوون لە 2014دا، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا سێشەممە (25 نیسان) رایگەیاند.
یاریدەدەری پۆلیسی نەینەوا، عەقید ستار سەعد، بە دیارونای وت: "پۆلیس کچێکی ئێزیدی ئازادکرد لە ماڵێکدا لە گوندی رەحمانیە لە بەری رۆژهەڵاتی موسڵ دوای چەند کاتژمێرێك لە ئازاکردنی کچێکی تر لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە گەڕەکی تەنەك" لە رۆژئاوای موسڵ.
وتیشی: "یەکێك لە کچەکان لە بارودۆخێکی خراپدایە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیك ناوچەکە."