فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا هەینی (21 نیسان) رایگەیاند كه هێزە عێراقیەکان لە کەمینێکدا هێرشیان کردۆتەسەر خۆکوژێك کە لە بەرگی پۆلیسی فیدراڵدا پلانی هەبووە خۆی بتەقێنێتەوە بە زیارهتكهرانی مەراسیمی ئاینیهكانی گەڕەکی کازمیەی بەغدادا.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند: "تیمێکی تایبەتی سەربە یەکەی هەواڵگریی فیرقهی یهك و یەکەی هەوڵگریی فەوجی یهك، کەمینێکیان دانابوو و ئەو خۆکوژەیان کوشت کە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵیی لەبەردابوو."
بەیاننامەکە راشیگهیاند هێرشبەرەکە ماتۆڕسایکلێکی بۆمبڕێژكراوی لێخوڕیوە لەسەر رێگای شاخە 9 و بەرەو بازگەی سەر رێگای لاج لە باشوری بەغدا بەڕێکەوتووە.
ههروهها رایگهیاند كه زانیارییە هەواڵگریەکان ئاماژەیان کردبوو بهوەی کە "تیرۆریستان لە بەناو ویلایەتی باشور پلانیان ههبووه بۆ بەئامانجگرتنی ئەوانەی سەردانی کازمیە دەکەن لەرێگای ئۆتۆمبیل یان ماتۆڕسایكلی بۆمبڕێژكراوهوه".
بەیاننامەکە راشیگهیاند: "یەکەی ئەندازیاری بانگکرا و ماتۆڕسایکلەکەی لێكهەڵبوەشاندهوه، كه ماددەی نیترات و هاوەن و تەقەمەنیی تری تێدابوو."