هێزەکانی عێراق لە موسڵ کچێکی 11 ساڵەیان ئازادکرد کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)هوه رفێندرابوو، وەك کۆیلە فرۆشرابوو لە 2014، پۆلیسی فیدراڵی هەینی (21 نیسان) رایگەیاند.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کچەکە لە گوندی کۆشۆ لەلایەن توندڕەوەکانەوە رفێندرابوو، لە باشوری شەنگالی نشینگەی ئێزدییەکان لە باکوری عێراق، لەگەڵ دایکی و خوشکەکانیدا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵی، فەریق رائید شاکر جەودەت، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه كچهكه پێنجشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا ئازادکرا لە گەڕەکی تەناکی موسڵ.
ئاژانسی دژەتیرۆر لە ناوچەکەدا چالاكه و پێنجشەممە ئاسایشی زیاد لە نیوەی گەڕەکەکەی دابینکرد.
یاریدەدەری سەرەکیی جەودەت، لیوا جەعفەر بەتات، لە بەیاننامەیەکدا، کە لەگەڵ ڤیدیۆیەکی کچەکاندا بڵاوکرایەوە لە بنکەیەکی پۆلیسی باشوری موسڵ، وتی: "ئەوانەی ئەم منداڵانەیان رفاندووە دڕندەن."
پەرلەمانتاری بەناوبانگی ئێزدیی، ڤیان دەخیل، کە یاریدەدەر بوو لە ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکاندا بە جیهان کاتێك داعش له 2014 دای بهسهر ناوچەکهدا، وتی ئازادکردنی كچەکە بە وردی پلانی بۆ دانرابوو.
دهخیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "کاتێك داعش لە 15ی ئابی 2014 دهستیگرت بهسهر گوندەکەدا، ئەو [كچه] هەشت ساڵان بوو لەگەڵ دایك و خوشکەکانیدا رفێندرا. سەرەتا بردراوەتە تەلەعفەر و دوایی لە موسڵ فرۆشراوە."
لە ڤیدیۆكهی پۆلیسدا، کچەکە بێدەنگ وەستاوە، لەچکێکی تەنکی سەوزی پۆشیوە لەکاتێکدا پۆلیسەکان هەوڵدەدەن دڵنیایی پێبدەن.
دەخیل وتی: "دوو خوشکی هەبوو کە فرۆشراون و نێردراون بۆ رەققە. ئەوان هێشتا لەوێن."