هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق تارمییە پاکدەکەنەوە لە شانە نوستووەکانی داعش

ئۆپەراسیۆنێك کە هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بۆ سەرکوتکردنی شانە نوستووەکان و پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە تارمییەی باکوری بەغدا کۆتاییهاتووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووشەممە (17 نیسان) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق جەلیل روبەیعی، لە به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە شارۆچکەی تارمییە دەستیپێکرد لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەشت رۆژی خایاند و بووە هۆی کوژرانی دوو خۆکوژ و پوچەڵکردنەوەی چەند بۆمبێك.

روبەیعی وتی: "هێزەکانی عێراق 32 بۆمبی دەستكردیان تەقاندەوە و حەوت بەلەمی داعش و ژمارەیەك بارەگای گروپەکەیان تێکشکاند."

وتیشی: "26 بۆمبی دژەتانك و 148 هاوەن و 10 خانوی پشودانی داعش دەستیان بەسەرداگیراوە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا کە هێزە ئەمنیەکان دەستیشیانگرتووە بەسەر 16 دەفری پڕ لە تەقەمەنیی سیفۆڕ لەگەڵ هەشت کاتوشا و پێنج ئامێری پەیوەنیکردن و 11 فتیلی تەقاندنەوەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500