هێزەکانی سوپای عێراق و ئاژانسی دژە-تیرۆر ناوچەی نوێیان لە گەڕەکەکانی ئابار و تەنەك گرتۆتەوە كاتێك ئۆپەراسیۆنێك چوارشەممە (12 نیسان) دەستیپێکرد بۆ رزگارکردنیان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر یارەڵا پێنجشەممە وتی.
یارەڵا بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق زیاد لە نیوەی دوو گەڕەکەکەیان گرتۆتەوە و زیانی گەورەیان بە 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' [داعش] گەیاندووە."
وتیشی: "شەڕهكه بهردهوامه و دهبێت رزگارکردنی دوو گەڕەکەکە لە دوو رۆژی داهاتوودا بهئهنجامبگهیهنێت."
یارەڵا وتی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 31 ئەندامی داعش کوژران و ئاماژەشیکرد بەوەی دەیان خێزان راگوێزران بۆ چەند ناوچەیەکی ئارام، دوور لە ناوچەكانی شەڕ.