هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەچنە ناو گەڕەکی سكه‌ك لە رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق چەندین چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکوژن لە هێرشێکی دوو رۆژیدا لە رۆژئاوای موسڵ و دەچنە ناو گەڕەکی سكه‌كه‌وه‌ لە بەشی ناوەڕاستی شارەکەدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (10 نیسان) راگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیاروناوی وت: "هێزە هاوبەشەکان لانیکەم 60 تیرۆریستیان کوشتووە لە شەڕەکانی باب تۆب و ئەباردا لە ناوچەی موسڵی کۆن."

رەسوڵ وتی: "هاوکات هێزەکانی دژە تیرۆر ‌هێڵی بەرگریی داعشیان تێکشکاند لە سكه‌ك و پێشڕەوییانکرد بۆ ناو گەڕەکەکە."

وتیشی: "رزگارکردنی گەڕەکەكه‌ لەوانەیە زۆر نەخایەنێت بە بینینی لاوازیی داعش و ئەو پاڵپشتیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دابینیکردووە بۆ هێزەکانی عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500