هێزەکانی عێراق، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێنجشەممە (6 نیسان) گەڕەکی یەرموکی دوویان رزگارکرد لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق رایگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، فەریق عەبدول ئەمیر رەشید یارهڵا، بە دیارونای وت: "گەڕەکە ئازادکراوەکە خاڵێکی گرنگی ستراتیژییە کە یارمەتیی هێزەکانی عێراق دەدات پێشڕەویبکەن بەرەو گەڕەکەکانی تری رۆژئاوای موسڵ."
یارهڵا وتی: "داعش توشی زیانێکی زۆر هات پێشئەوەی ئەندامەکانی ههڵبێن لەو گەڕەکە." ئاماژەشیدا بهوهی کە ئۆپەڕاسیۆنەکانی گەڕان و شەنوکەوکردن بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە و دابینکردنی هاوکاری بۆ دانیشتوانەکهی.