نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (6 نیسان) داوای ئاگربەستێکی بەپەلەی کرد لە ناوچەی رۆژهەڵاتی غوتەی سوریا بۆ رێگەدان بە هاوکاریی زۆر پێویست و دوورکەوتنەوە لە وێرانکارییەکی هاوشێوەی ئەوەی لە حەلەب رویدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرپرسی رێکخراوێکی کۆمەکبەخشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، جان ئێگەلاند، بە رۆژنامەنوسانی وت لە جنێڤ: "پێویستمان بە وەستانی شەڕ هەیە بۆ ماوەی 72 كاتژمێر لە رۆژهەڵاتی غوتە و لەم چەند رۆژهی داهاتووشدا پێویستمانه."
ئێگەلاند هۆشیارییدا کە ئەو 400,000 کەسەی گەمارۆدراون لەو شوێنەی نزیك دیمەشق "ئێستا بەتەنها ئازار دەچێژن بە شێوەیەك کە توشی کەمی خۆراك و دەرمان هاتوون، نەخۆشخانەکانیان بۆردومانکراون و خەریکە خۆراك و پێداویستیی تریان لێدەبڕێت."
رۆژهەڵاتی غوتە، دواین پێگەی ژێدەستی ئۆپۆزسیۆن لە نزیك دیمەشقی پایتەخت، لە 2012 وە لەژێر گەمارۆی سەختی حکومەت دایە و بە بەردەوامی بووەتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانکردن.