بەرپرسێکی باڵای سەربازی بە دیارونای وت کە هێزە ئاسمانیەکانی عێراق سێشەممە (4 نیسان) سێ حەشارگەی چەك و تەقەمەنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کردە ئامانج لە پارێزگای ئەنبار.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا مەحمود فەلاحی، وتی کە هێرشە ئاسمانیەکان لە قائیم، حوسەیبە و کیلۆ 160 "سێ جبەخانەی گەورەیان تێکشکاند کە زیاتر لە پێنج تەن تەقەمەنیان تێدابوو و 30 ئەندامی داعشیشیان کوشت."
فەلاحی وتی: "15 ئۆتۆمبێل تێکشکاون لە هێرشە ئاسمانیەکاندا،" ئاماژەشیدا کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی "وشککردنی چەك و خەزێنە تەقەمەنیەکانی داعش" ئەنجامدرا.