هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژران بەهۆی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە لە موسڵ

چوار سەرکردەی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژراون لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە رۆژئاوای موسڵ، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە (4 نیسان) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە "لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگیری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیری سەر بە وەزارەتی بەرگری، فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا و پێگەکانی داعشیان کردە ئامانج لە گەڕەکی تەنەكی رۆژئاوای موسڵ."

چەند سەرکردەیەکی داعش کوژراون لە هێرشە ئاسمانیەکاندا، لەنێویاندا حازم جبوری، کە بە ئەبو قەیس ناسرابوو کە بەرپرسی پۆلیسی داعش بوو لە تەنەك، لەگەڵ محەمەد بەجەری، کە بە ئەبو شاهین ناسرابوو و بەرپرسی کەتیبەی ئەلئیسلام بوو لە گەڕەکەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دوو کەسی گرنگ لەنێو کوژراوەکاندا هەن: فەرماندەی سەربازی داعش لە تەنەك، قەیدار عەقراوی، کە بە ئەبو سلێمان کوردی ناسرابوو؛ لەگەڵ کەسێکی سعودی، جاهید عەنزی یان ئەبو موستەفا کە بەرپرسی نوسینگەی زەکاتی داعش بوو لە گەڕەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500