هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە کۆبونەوەی دۆحەدا بەڵێندرا بە کۆکردنەوەی زیاتر لە 260 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی سوریا

بەڵێنی کۆکردنەوەی زیاتر لە 260 ملیۆن دۆلار درا بۆ پێشکەشکردنی کۆمەکی مرۆیی بۆ سوریا دوای کۆبونەوەیەك لە دۆحە یەکشەممە (2 نیسان) بە بەشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان و 25 رێکخراوی ناحکومی لەسەرانسەری ناوچەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

میدیای دەوڵەتی قەتەر بڵاویکردەوە کە سەرجەمی ژمارەی بەڵێنپێدراو گەیشتە 262 ملیۆن دۆلار لەلایەن بەشداربووانی کۆبونەوەکەوه‌ کە پێش کۆنفرانسێکی دوو رۆژەی یەکێتی ئەوروپا دێت سەبارەت بە سوریا کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامدەدرێت لە بەلجیکا.

نێردراوی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، ئەحمەد بن محەمەد مورەیخی، لە کۆبونەوەی دۆحەدا وتی سوریا روبەڕوی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بووه‌تەوە کە پێویستی بە هاوکارییەکی 8 ملیار دۆلاری هەیە بۆ ئەم ساڵ.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی قەتەر، مورەیخی وتی زیاتر لە 13 ملیۆن سوری پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

لەنێو رێکخراوەکانی کۆنفرانسەکەدا رێکخراوی خاچی سوری قەتەری، چەند رێکخراوێکی سەر بە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو و رێکخراوە خێرخوازیەکانی لوبنان و ئەردەن و تورکیا هەبوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500