هه‌واڵه‌كانی عێراق

تیمی پروپاگەندەی داعش لە هێرشێکی ئاسمانیی سەر قائیمدا کوژران

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە شەڕی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەکات پێنجشەممە (30 ئازار) رایگەیاند کە بەرپرسی پروپاگەندە و هاوکارانی کوشتووە لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە شارۆچکەی قائیمی خۆرئاوای عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە عەقید جۆزێف سکرۆکا رایگەیاند ئیبراهیم ئەنساری "سەرکردەیەکی گرنگی داعش" بوو.

سکرۆکا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند بەرپرسەکە پێشەنگی هەوڵەکانی پروپاگەندەی داعش بوو بۆ راکێشانی چەکدار و هاندانی "هێرشی تیرۆرستی" لە وڵاتانی خۆرئاوا.

هێرشە ئاسمانییەکە، کە 25ی ئازار ئەنجامدرا، چوار ئەندامی تری داعشیشی کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500