هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەی زیاتر دەگرنەوە لە موسڵ

‌هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن لە رۆژئاوای موسڵ دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و دەستده‌گرن به‌سه‌ر داموده‌زگاكاندا و هه‌ڵده‌كوتنه‌سەر چەند گەڕەکێکی نوێ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (30 ئازار) رایگەیاند.

وتەبیژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپا ئاڵای عێراقی لەسەر چەند بینایەك هەڵکرد، گرنگترینیان بینای سایلۆ و بەشی کۆنترۆڵی تەندروستی و بیناکانی خزمەتگوزاری لە شاری موسڵی كۆن لەناو جەرگەی رۆژئاوای موسڵدا.

رەسوڵ وتی: "هێزەکانمان سێ کیلۆمەتر پێشڕەوییانکردووە لە نەهرەوان و گورزێکی کوشندەیان لە داعش داوە و لانیکەم 10 تیرۆرست کوژراون و ئۆتۆمبیلەکانیان تێکشکاون."

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەمید سەعد مەعن، وتی هەروەها هێزەکانی عێراق 11 ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد کە لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا خۆیان حەشاردابوو لە رۆژئاوای موسڵ.

مەعن وتی: "هەندێکیان لە کاری کوشتن و ئازاردان و تاوانی جۆراوجۆر تێوەگلاون دژی ئەو دانیشتوانەی یارمەتیی هێزە ئەمنیەکانیان داوە لە دیاریکردن و ناسینەوە و گرتنیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500