هێزەکانی عێراق ئێستا 45 ناوچە و گەڕەکی رۆژئاوای موسڵیان رزگارکردووە و بەردەوامن لە پێشڕەوی بۆ رزگارکردنی ئەو ناوچانەی کە ماون، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارهڵا، بە دیارونای وت.
یارهڵا وتی هێزە سەربازیەکانی عێراق دوشەممە (27 ئازار) شەنوکەوکردن و پاککردنەوەی ناوچەکانی وادی عەین و رەجم حەدیدیان تەواوکرد دوایئەوەی بەتەواوی رزگاریانکردن لە شەوی رابردودا.
وتیشی: "ئێستا سەرجەمی ژمارەی ناوچە و گەڕەکە ئازادکراوەکان لە رۆژئاوای موسڵدا بەرزبۆتەوە بۆ 45، لەکاتێکدا ناوچەکانی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کەمیانکردووە بۆ 12 گەڕەك."
یارهڵا وتی هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن بەرەو گەڕەکەکانی تەنیشتیان، لەوانه نەهرەوان و ناوچەی پیشەسازی، بۆ رزگارکردنیان.