هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەلجیکا خۆی لەو داعشانەی دەگەڕێنەوە دەپارێزێت

ساڵێك پاش تەقینەوەکانی برۆکسل، بەلجیکا ئەمڕۆ ئارامترە، بەڵام روبەڕوی هەڕەشەی ئەو شەڕکەرانەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆتەوە کە دەگەڕێنەوە لە کاتێکدا گروپەکە دوا شەڕی خۆی دەکات لە عێراق و سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (10 ئازار) رایگەیاند.

وەزیری ناوخۆ جام جامبۆن وتی: "ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ نیشانەی کۆڕەوێکمان نەبینیوە، بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە کە دەزگاکانی هەواڵگری هەموو وڵاتان لەسەر ئەم [بابەتە] کار دەکەن."

بەلجیکا هەروەها کاردەکات بۆ خستنەڕوی توندڕەویی لەناوخۆی وڵاتەکەدا.

توندڕەوە ئەوروپیەکان بۆیان ئاساننیە بێن و بڕۆن لە سوریا و عێراقەوە، هەربۆیە جامبۆن وتی: "داعش فەرمان نادات بەڵکو ئێستا جۆش و خرۆش دەداتە ئەو خەڵکانە هێرش ئەنجام بدەن".

ناوبراو وتی دەزگا هەواڵگریەکانی بەلجیکا و وڵاتانی دیکە زانیاری دەگۆڕنەوە لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی کەسانی توندڕەو لەکاتێکدا داعش بەردەوامە لە لەدەستدانی ناوچەکانی لە عێراق و سوریا.

وتیشی وەزارەتی ناوخۆ راهێنان و جوڵاندنی هێزاکنی پۆلیسی لە هەرکاتێکی دیکە زیاتر کردوە بۆ بەگژاچوونەوەی گروپە بچوکەکانی تاوان، کە زۆربەری توندڕەوەکان لێیانەوە سەرچاوەیان گرتووە لە بەلجیکا.

هەروەها وتی دەزگاکانی ئەو وڵاتانە لەلایەن خەڵكی بەلجیکا و سەرکردەکانی رەوەندی موسڵمانانەوە هاوکاریدەکرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500