هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان لە رۆژئاوای موسڵ شەڕی داعش دەکەن

بەرپرسان بە دیارونایان وت هێزە عێراقیەکان هەینی (10 ئازار) شەڕی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان کردوە لە رۆژئاوای موسڵ و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانانیش 3 سەرکردەی بیانی گروپەکەیان کوشتوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، فەریق عەبدولئەمیر یارەڵا، رایگەیاند هێزەکان هێرشیانکردۆتە سەر گەڕەکەکانی نەبی شیت و عوگەیدات و دوای شەڕێکی زەمینی "توندوتیژ" بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە چنگی داعشیان دەرهێناون.

وتی هێزەکان ئێستا بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بۆ گەڕەکەکانی دیکە، ئەمەش دوای ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کە ئامانجی گەڕان و پاککردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان بووە.

وتی: "هێزە عێراقیەکان بەرەو گەڕەکەکانی سیحە و مەتاحین پێشڕەوی دەکەن"، باسی لەوەش کرد داعش زیانی مادی و گیانی زۆری بەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان حەشارگەی 3 سەرکردەی بیانی داعشیان لە گەڕەکی تەمموزی رۆژئاوای موسڵ بە ئامانج گرتووە و هەر سێکیان کوشتوون.

بەیاننامەنەکە وتی یەکێك لە کوژراوەکانی داعش ئەبو عائیشەی خەڵكی تاجیکستانە، کە شارەزای چەك و پێوەلکاندنی تەقەمەنیەکان بووە بە ئوتومبیلەوە، هەروەها ئەبو عائیشە ئەو کەسە بووە چەکی بەستووە لە فڕؤکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆن) ی چاودێری.

بەیاننامەکە وتی: "سەرکردەی دووەم، وەزیرۆڤ ، پێشتر ئەندازیاری فرۆکەوانی روسی بووە [لەناو داعش] و بە ئەبو موحەمەدی روسی ناسراوە."

وتیشی: "سەرکردەی سێهەم ئەبو عومەر فەرەنسی، فەرەنسیەکی لەدایکبوی تونس بووە و پێشتر بەرێوەبەر بووە لە [کۆمپانیای] مارسیدس."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500