هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئاڵای عێراق لەسەر کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکانی موسڵ هەڵکرا

هێزەکانی عێراق سێشەممە (7 ئازار) کۆنترۆڵی تەواوی کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکانیان کرد لە ناوەڕاستی خۆرئاوای موسڵ دوای دوو رۆژ لە شەڕی سەخت، بەرپرسێکی سەربازیی رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق عەمید یەحیا زوبەیدی بە دیارونای وت: "ئێستا ئاڵای عێراق لەسەر کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکان هەڵکراوە".

وتی: "کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکان پێکدێن لە بینای ئەنجومەنی پارێزگا، دادگای سەرەکی، فەرماندەیی پۆلیس، سەنتەری زانیاریی و ئاسایش، دەزگای کارەبا و پۆستە، بانکی ناوەندی عێراق و بینای مۆزەخانەی کەلەپووری."

وتیشی: "داعش زیانێکی گەورەی لێکەوتووە لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکاندا، کە دەکەونە ناوچەی باب توب لە ناوەڕاستی خۆرئاوای موسڵ."

وتی: "ئۆپەراسیۆنی گەورەی پاککردنەوە بەردەوامە لە ناوچەی کۆمەڵگەی فەرمانگە حکومییەکاندا پێشئەوەی پێشڕەویی بکەین بۆ قوڵایی گەڕەکە هاوسێکان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند موقەدەم عەبدولئەمیر محەمەداوی لە فیرقەی کاردانەوەی خێرا گرتنەوەی مۆزەخانەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی دووشەممە گیراوەتەوە.

محەمەداوی وتی داعش "پارچە ئەسەرییەکانی دزیوە و مۆزەخانەکەی بەتەواوی تێكشکاندوە".

لە شوباتی 2015دا، داعش ڤیدیۆیەکی چەکدارەکانی بڵاوکردەوە کە پارچە ئەسەرییە دێرینەکان تێکدەشکێنن لە مۆزەخانەکە و پەیکەرەکان بەردەدەنەوە لە سەر پایەکانیانەوە و وردوخاشیان دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500