هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پردێکی موسڵ لەدەست داعش دەسەننەوە

هێزەکانی عێراق پردێکی سەرەکی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان گرتەوە رۆژی دووشەممە (6 ئازار)، نزیك بە چەند بینایەکی حکومیی لە خۆرئاوای موسڵ.

بیناکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا نزیك بە پردی حوڕییەن، کە وتەبێژێکی هێزی ئامادە پشتڕاستیکردەوە کە دووشەممە دەستی بەسەردا گیراوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دووشەممە رایگەیاند هێزەکانی عێراق ناوچەکانی گەڕەکی سمود و پردی 4یان ئازادکردووە، لەگەڵ چەند بەشێکی گەڕەکەکانی دەواسە و دەندان، دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ داعش.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق عەمید یەحیا زوبەیدی بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 40 تیرۆرستیان کوشتووە و شتومەك و ئۆتۆمبیلی داعشیان تێکشکاندوە. گروپەکەیان ناچارکردووە کە بکشێنەوە بۆ ناوچەکانی نزیك دیجلە تا لەوێ خۆیان بەهێزبکەن."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی خۆرئاوای موسڵ هەینی 19ی شوبات دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی چەند رۆژێك لە کەشی خراپەوە خاوبووەوە تا گەڕێکی نوێ یەکشەممە دەستیپێکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500