هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان چوارچێوەی وتوێژی سوریا دیاریدەکات

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دی میستورا، یەکشەممە (26 شوبات) رایگەیاند کە چەند گەڕێکی تری وتوێژی ئاشتی سوریا پێویستە بۆ گەیشتن بە هەر رێککەوتنێك، ئامەژەشیدا بە سێ بابەتی سەرەکی وتوێژەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە نامەیەکدا کە درایە هەردوك لا، دی میستورا وتی تا کۆتایی کۆبونەوەی ئەمدواییە "تێگەیشتنێکی هاوبەشی قوڵترمان دەبێت سەبارەت بەوەی چۆن بەردەوام بین لە گەڕەکانی داهاتودا" لەبارەی هەر بابەتێك.

رژێمی سوریا و دانوسانکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە جنێفن بۆ چوارەم گەڕی وتوێژی بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام کێشەی تێکەوتووە بەهۆی هێرشەکانەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئۆپۆزسیۆن، وتوێژەکان درێژە دەکێشن تا 5 ئازار، بە چەند رۆژێكی کەم زیاتر لەو ماوەیەی سەرەتا دیاریکرابوو. یەکەم رۆژی پڕ لە وتوێژ هەینی بوو.

گوروپی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوری لە وتوێژەکان یەکشەممە رژێمی بە "چەقبەستوو" تۆماتبارکرد، دوایئەوەی سەرۆکی شاندی رژێم داوای لە هەموو لایەنەکانکرد بۆ ئیدانەکردنی هێرشێکی کوشندەی خۆکوژی رۆژی شەممە لە حومسدا.

لیژنەی باڵای دانوسانەکان هێرشەکەی ئیدانە کرد دوایئەوەی سەرۆکی دانوسانکاری رژێمی سوری، بەشار جەعفەری، وتی کە هەر دانوسانکارێکی ئۆپۆزسیۆن ئیدانەکردنی هێرشەکە رەتیبکاتەوە ئەوا "هاوبەشی تیرۆریزمە."

دی میستورا باسی سێ "سەبەتەی" کێشەکانیکرد وەك حکومی، دەستوری و هەڵبژراردنەکان.

وتیشی: "من داوام لێکردون کە ئامادەبن بۆ دەستکردن بە پرۆسەیەکی بەردەوام و گشتگیر لەماوەی هەفتەو مانگەکانی داهاتودا. ئەگەر سەرکەوتوو بوین، چەند گەڕێکی وتوێژمان پێویستدەبێت، بە رونی."

هەتاکو ئێستا هیچ وتوێژێکی روبەڕو ئەنجامنەدراوە لەنێوان هەردوو لایەندا، بەڵام نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجیا لەگەڵ هەر شاندێك کۆبۆتەوە وەك لە سێ گەڕی پێشوودا.

لەگەڵ ئەوەشدا دی میستورا وتی: "دەبێت بە کراوەیی بمێنمەوە لە کۆبونەوە هاوبەشەکاندا لەماوەی ئەو وتوێژە سەرەتاییانەدا بۆ هەر ئەگەرێك بۆ دەستپێکردنی راستەوخۆی دانوسان لەنێوان لایەنەکاندا."

هەوەها زنجیرەیەك "یاسای" راگەیاند بۆ وتوێژەکان، وەك "رێزگرتنی ئەوانی تر کە لەم پێشوەچونەدا ئامادەن."

وتیشی کە پلان دادەنێت بۆ تەرخانکردنی رۆژێكی سەرەتایی بەتەنیا بۆ هەر یەکێك لەو سێ بابەتە سەرەکیانە و دوای رۆژێکی تر بۆ هەر کێشەیەك.

هەروەها وتی: "ئەوە رونە کە هەر پێشکەوتنێك لە هەر سەبەتەیەك پێشوازیلێدەکرێت. ئەوەش رونە کە رێکەوتن لەسەر هیچ ناکرێت هەتا لەسەر هەموو شتێك نەکرێت. هیوادارم کە تا کۆتایی ئەم گەڕە بتوانین تێگەیشتنێکی هاوبەشی قوڵترمان هەبێت سەبارەت بەوەی چۆن بتوانین بەردەوامبین لە گەڕەکانی داهاتودا لە تاوتوێکردنی هەر سەبەتەی کێشەیەكدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500