هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ئامادەن بۆ هێرشی سەر فڕۆکەخانەی موسڵ

هێزەکانی عێراق ئامادەبوون چوارشەممە (22 شوبات) بۆ هێرشێك بۆ سەر فڕۆکەخانەی موسڵ دوای پەلاماردانی بنکەکانی توندڕەوان لە هێرشێکی نوێدا بۆ گرتنەوەی شارەکە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێزە تایبەتەکان زۆرتر جێپێی خۆیان توندکرد لەو شوێنانەی کە گرتیانەوە لەو کاتەوەی هەڵمەتێکی نوێ دەستیپێکرد یەکشەممە لە باشوری موسڵ لەکاتێکدا سەدان مەدەنی هەڵاتن لە گوندە تازە گیراوەکان.

پۆلیسی فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "نزیکەی 480 ئاوارە لە ناوچەی یەرموك گوازراونەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی خوارتر."

هێزەکانی عێراق خاڵێکی پشکنینی گرنگیان گرتەوە لەسەر رێگای سەرەکی بەغدا لە باشوری موسڵ و گوندی ئەلبو سەیف، کە قەڵایەکی سروشتیە و دەڕوانێت بەسەر فڕۆکەخانەکە و باشوری شارەکەدا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، بە دیارونای وت کە 21 گوند ئازادکراون تا چوارشەممە، لەگەڵ سێ کۆمەڵە نشینگە و وێستگەیەکی کارەبا و چەند کارگەیەکی حکومی.

یاروڵا وتی کە نزیکەی 53 ئەندامی داعش، لەناویاندا خۆکوژ و شەڕکەری بیانی، کوژراون لە شەڕەکەدا.

لە وەڵامی پرسارێكدا سەبارەت بە ترس لە هەڵاتنی شەڕکەرانی داعش بەرەو سنوری سوریا، یاروڵا وتی: "ئێمە پلانێکمان داڕشتووە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردن یان کوشتنی هەموو تیرۆرستان و رێگەنەدانیان بە مانەوە وەك مەترسی بۆ سەر جیهان."

هاوکات چارەنوسی نزیکەی 750,000 مەدەنی کە گیریانخواردووە لە رۆژئاوای موسڵ جێی نیگەرانییەکی گەورەیە. نزیکەی نیوەی ئەو خەڵکەی کە ماونەتەوە منداڵن، بەگوێرەی رێکخراوە کۆمەکبەخشەکان و پێویستییە سەرەکییەکانیش بەخێرایی بەرەونەمان دەچن.

کارمەندێکی نەخۆشخانەی جمهوری لە رۆژئاوی موسڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە کە "شەڕکەرانی داعش دەستیانگرتووە بەسەر هەموو نەخۆشخانەکاندا و تەنیا ئەوان چارەسەر وەردەگرن ئێستا."

ئەوە بۆ چەندین مانگە تەندروستی زۆربەی دانیشتوانی ژێر رکێفی داعش تا دێت خراپتردەبێت.

کارمەندەکەی نەخۆشخانەی جمهوری وتی: "تەنانەت پێش ئەوەی نەخۆشخانەکان دابخرێن، خەڵك دەبوایە بڕێك پارە بدەنە داعش کە پێیان هەڵنەدەسوڕا."

کارمەندانی تەندروستی و دانیشتوانی رۆژئاوای موسڵ کە لێدوانیان دا بە مەرجی ناونەهێنانیان وتیان کە خەڵکە هەرە لاوازەکان لەبەرەوە لێیان دەمرێت بەهۆی بەدخۆراکی و کەمی دەرمانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500