هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن لە هێرشی رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق 13 گوندیان گرت لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەماوەی دوو رۆژی رابردودا، دوایئەوەی دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی سەخت یەکشەممە (19 شوبات) بۆ گرتنەوەی رۆژئاوای موسڵ.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاروڵا، بە دیارونای وت کە هێزە سەربازیەکانی عێراق لە سێشەممەدا بەردەوامبوون لە پێشڕەویەکانیان بەرەو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ.

ئاسمانی باشوری موسڵ ڕەشهەڵگەڕابوو بەهۆی دوکەڵی هێرشە ئاسمانیەکان و بۆردومانکردن لەگەڵ هێزی هەزاران کەسی بە کەژاوەی هەمەری سەربازی کە لە فڕۆکەخانەکە بەیەکگەیشتن.

یاروڵا وتی: "گوندەکانی حەرەقیات، جەماسە، عەزبە، باخیرە، ئەبیەز، کافور، لەزاکە، ئەلبو جەواری، ئیبراهیمیە، شێخ یونس، قونەیترە، زەکروتیە و حوسەینیە، لەگەڵ وێستگەی کارەبا و ئۆردگایەکی نیشتەنی گیراونەتەوە."

وتیشی: "لانیکەم 80 تیرۆرست کوژراون لە شەڕ و پێکدادان و هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی داعش."

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێکی دەزگای زانیاری ئەمریکا دوشەممە رایگەیاند بەو مەرجەی ناوی بڵاونەکرێتەوە کە نزیکەی 2,000 شەڕکەری داعش لە رۆژئاوای موسڵدا ماون.

خەمڵاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بڵاویکردەوە پێش دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەر موسڵ لە 17 تشرینی یەکەمدا ئەوە بوو کە شارەکە لەلایەن 5,000 بۆ 7,000 توندڕەوەوە بەرگری لێدەکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500