هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەڵمانیا گومانلێکراوێکی داعشی سوری دەستگیردەکات بە بیانوی دەستدرێژی سێکسی

پۆلیسی ئەڵمانیا سێشەممە (7 شوبات) پیاوێکی سوری دەستگیرکرد بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ژنێك لەکاتی هەوڵدانی بۆ راکردنی لە ناوچەیەکی ژێردەستی داعش لە سوریا لەگەڵ منداڵەکانی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نوسینگەی داواکاری گشتی فیدڕاڵی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە گومانلێکراوە تەمەن 31 ساڵەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی ویلایەتی مێکلێنبێرگی-وێسترن پۆمێرا دەستگیرکراوە.

داواکاری گشتی دەڵێت کە گومانلێکراوەکە سەرپەرشتی خاڵێکی پشکنینی کردووە لە سوریا کە پێدەچێت رێگری لە خەڵکی مەدەنی کردبێت بۆ هەڵاتن لە سنوری ژێردەستی داعش.

راشیگەیاند کە لە سەرەتای 2016دا، ژنێکی راگرتووە کە هەوڵیداوە رابکات لەگەڵ منداڵەکانیدا.

راگەیەندراوەکە وتی: "بە بیانوی وەرگرتنی 'مۆڵەتی پێویستی دەرچوون'، تۆمەتبارەکە ژنەکەی بردۆتە خانویەکەوە و دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر."

راشیگەیاند کە دەستدرێژیەکە لەوانەیە بچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا چەندین لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە لەبارەی تاوانەکانی جەنگەوە لە سوریا و عێراق، لەگەڵ چەندینی کەیسی تری بوون بەئەندامی گروپە توندڕەوەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500