هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی ئەنبار خەڵات ده‌به‌خشێت بەرامبەر زانیاریدان لەسەر ئەندامانی داعش

پۆلیسی ئەنبار دوو هێڵی تەلەفۆنی خێرای داناوە و خەڵات دەبەخشێتە هەرکەسێك کە زانیاری دەربارەی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بدات لە پارێزگاکەدا، بەڕێوەبەری پۆلیس، لیوا هادی کەسار رزه‌یج، رۆژی هەینیی (3 شوبات) رایگەیاند.

رزه‌یج بە دیارونای وت خەڵات دەبەخشرێتە ئەو هاوڵاتییانەی زانیاری دەربارەی ئەو ئەندامانەی داعش دەدەن کە خۆیان لەناو خەڵکیدا شاردۆتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە رزگارکراوەکانیان.

وتی: "دوو هێڵی خێرا -- 140 و 130 -- دانراون بۆ زانیاریدان لەسەر ئەندامانی داعش و پۆلیس گه‌رەنتی پاراستنی شوناسی پەیوەندیکاریش بە شاراوەیی ده‌هێڵێته‌وه‌ و خەڵاتی سەرنجڕاکێش دەبەخشێت."

وتیشی: "بەهیواین لەڕێی هاریکاریی هاوڵاتیانەوە، ژیانێكی [باشتر] دروستبکەین لە شارەکانماندا و رێبدەین منداڵەکانمان بڕۆنە سەر شەقامەکان" بەبێ ترسی ئەوەی ئازاربدرێن.

رزه‌یج وتی هاریکاریی هاوڵاتیان لەم شەش رۆژەی دواییدا یاریدەی دەستگیرکردنی شەش ئەندامی داواکراوی داعش و 18 گومانلێکراوی داوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500