هەشت چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە خۆیان حەشاردابوو لەنێو خەڵکی مەدەنیدا لە رۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکراون پێنجشەممە (2 شوبات)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا زوبەیدی، بە دیارونای راگەیاند کە هێزەکانی عێراق هەشت چەکداریان دەستگیرکردووە کە "ریشیان تاشیبوو و جلوبەرگیان گۆڕیبوو بۆ تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵك و راکردن لە ناوچەکە."
زوبەیدی وتی: "دانیشتوان دەسەڵاتدارانیان ئاگادارکردەوە لەو چەکدارانە، کە کەسێکی بە رەگەز عەرەبیان لەگەڵدابوو، و ئێستا دەستگیرکراون بە ناسنامەی ساختەوە."
وتیشی کە "ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە بەردەوامن و چەندین گەڕەك پاککراونەتەوە و دەتوانن دەستبکەنەوە بە پێشوازیکردن لە دانیشتوانەکانیان."
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پێنجشەممە رایگەیاند کە لە دوو هەفتەی رابردودا، 49,000 ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە موسڵ و گەیارە.