هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپا و پۆلیس بنکەکانی داعش لە دیالە تێکدەشکێنن

هێزە هاوبەشەکانی سوپا و پۆلیس دووشەممە (30 کانونی دووەم) ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا لە باکوری خۆرهەڵاتی دیالە کە بووە هۆی تێکشکانی سێ پەناگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی پۆلیس لە خۆرهەڵاتی ئەو پارێزگا عێراقییە رایگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی پۆلیسی دیالە: "هێزە هاوبەشە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بنکە-فراوانیان ئەنجامداوە لە زنجیرەچیای حەمرین لە وادی حەدیدی، وادی تیلاب و گردەکانی ئیمام وەیس کە بووە هۆی دۆزینەوە و تێکشکاندنی سێ پەناگەی داعش."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "بۆ یەکەمجار ماتۆڕ لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکارهات بەهۆی سروشتی جوگرافیی و دۆڵە پڕ هەورازو نشێوەکانی ناوچەکەوە."

راشیگەیاند: "زانیارییە هەواڵگرییەکان دەریانخست کە ژمارەیەك سەرکردەی داعش لەو ناوچانەدا هەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەڵاتنیان لە موسڵ دوای هێرشێکی سەربازیی لەوێ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500