هه‌واڵه‌كانی عێراق

30 ناوچەی موسڵ لە تەقەمەنی پاککرانەوە

سوپای عێراق و هێزەکانی پۆلیس 30 گەڕەکی خۆرهەڵاتی موسڵیان لە مین و بۆمب و پاشماوەی شەڕ پاککردەوە کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ەوە جێهێڵرابوون، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی هەینیی (27 کانونی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا بە دیارونای وت: "400 موشەك، 1,000 تۆپ و چەك، لەگەڵ سەدان بۆمبی دەستکردمان هەڵگرتۆتەوە."

وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیل و ماڵی بۆمبڕێژکراویشی لەخۆگرتبوو، لەگەڵ هەڵگرتنەوەی لاشەی چەکدارانی داعش کە لە پێکدادانەکاندا کوژرابوون."

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی گەڕەکەکانی دیکە تا دانیشتوانەکی بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

وتیشی "ئەو ناوچەیەی کە ماوە هەفتەی داهاتوو پاکدەکرێتەوە،" هەروەها "وێستگەی پۆلیس دەکەینەوە و یەکەی گەڕۆکی ئاسایش دەهێنین بۆ دامەزراندنەوەی یاسا و رێسا پێش ئەوەی بڕۆین بۆ رزگارکردنی بەشی خۆرئاوای موسڵ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500