هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدات 5 ملیار دۆلار بۆ ئاوارەکانی سوریا بەدەستبخات

نەتەوە یەکگرتووەکان و گروپە کۆمەکبەخشەکان داوای 4.63 ملیار دۆلاریانکرد سێشەممە (24 کانونی دووەم) بۆ یارمەتیدانی سوریەکان لە 2017دا کە وڵاتەکەیان بەهۆی جەنگەوە بەجێهێشتووە و رویانکردۆتە وەڵاتە دراوسێکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بانگه‌وازه‌كه‌ لەسەروی داوای ئەو 3.4 ملیارەوەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان خەمڵاندویەتی کە ئەمساڵ پێویستیەتی بۆ ئەو 13.5 ملیۆن کەسەی هێشتا لە سوریادان و جەنگەکە كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه‌.

کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان، فلیپۆ گراندی، بە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کۆمەکبەخشی راگەیاند لە هێلسینکی کە "ئاوارە سورییه‌كان و ئەو وڵاتانەی ئەوانی گرتۆتەخۆ لەهەموو کات زیاتر پێویستیان بە پشتیوانی ئێمەیە."

گراندی وتی: "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت پەیامێکی رون بنێرێت کە پاڵپشتیان دەکات و پشتیوانی بەپەلە و پێویستیان بۆ دابیندەکات."

داواکە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و 240 رێکخراوی هاوبەش، بۆ ئەو بەرنامەیەیه‌ کە پێیدەوترێت پلانی ئاوارەی هەرێمی و بوژانەوە (3RP) بۆ 2017 و 2018.

ئەو 4.63 ملیار دۆلارە ئەو بڕەیە کە بۆ 2017 دانراوە. تا ئێستا بڕی 2018 رانەگەیه‌ندراوە.

بەرنامەکە ئامانجی دابینکردنی پارە و رێکخستنی کۆمەکە بۆ 4.7 ملیۆن ئاوارە لە تورکیا، لوبنان، ئەردەن، عێراق، میسر.

ئەم وڵاتانە، کە پشکی شێریان لە قەیرانی ئاوارەکان بەرکەوتووە بەهۆی جه‌نگی سوریاوە، هەوڵدەدەن بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کێشانەی بەهۆی لێشاوی ئاوەرەکانەوە توشیان بووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500