هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق تلکێف ئازاددەکەن لە باکوری موسڵ

هێزەکانی عێراق تەواوی شارۆچکەی تلکێف ئازاددەکەن لە باکوری موسڵ سێشەممە (19 کانونی دووم) لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوپەشەکان رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "یەکەکانی فیرقەی 9 و لیوای 3 هەڵیانکوتایە سەر تلکێف، به‌ دووری 10 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی موسڵ، و چوونە ناو گەڕەکەکان لە کاتێکدا داعش زیانی زۆری لێكه‌وت."

هەروەها هێزەکانی عێراق سێشەممە شەڕیانکرد دژی پاشماوەکانی داعش لە دوایین حەشارگەکانیان لە رۆژهەڵاتی موسڵ کە هێشتا لەژێر دەستی گروپەکەدان.

بەرپرسی هێزی تایبەتی دژە تیرۆر، کە زۆربەی شەڕەکەیان کردووە لە موسڵ، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی چوارشەممە رایانگەیاند کە بەری رۆژهەڵاتی موسڵ "ئازادکراوە." .

فەرماندەیەکی باڵا لە هێزەکانی دژە تیرۆر، عەبدولغەنی ئەسەدی، رایگەیاند کە هێزەکانی یارمەتی سوپای عێراقیان داوە کە دژی پاشماوە توندڕەوەکان دەجەنگن لە دوو ناوچە لە باکوری شارەکەدا کە کۆشکی سەرۆكایه‌تی و ئۆتێلێکی لێیە.

هەردوو ناوچەکە لە بەری رۆژهەڵاتی روباری دیجلەن کە موسڵ ده‌كات به‌ دوو به‌شه‌وه‌ و بەری رۆژئاوای هێشتا بەتەواوی لە ژێر دەستی داعشدایە.

ئەسەدی وتی کە بەرەبەیانی پێنجشەممە، "پێکدادان رویدا بە قەنناس و (ره‌شاش)، و کە لە لایەن هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە په‌لاماردران و ئێستا هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنەکە تەواودەکەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500