هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق کچێکی ئێزدیی رفێنراو لەلایەن داعشەوە لە موسڵ ئازاددەکەن

هێزەکانی عێراق کچێکی ئێزدییان ئازادکرد کە لە ماڵێکدا لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ دۆزرایەوە و پێشتر لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەندکرابوو، پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەینی (6 کانونی دووەم) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵیی فەریق رائید شاکر جەودەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی: "پێنجشەممە هێزێکی پۆلیسی فیدراڵ کچێکی ئێزدییان ئازادکرد کە لە ماڵێکدا دۆزرایەوە لە گەڕەکی سۆمەر، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، کە لە داعش ئازادکراوە."

وتی کچەکە نێردراوە بۆ دادگای پەیوەست بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500