https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2017/01/03/newsbrief-05

×
×

پۆلیس: تەقینەوە خۆکوژیەکەی بەغدا 32 کەس دەکوژێت

هێرشێکی خۆکوژی لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گەڕەکێکی قەرەباڵغی بەغدا لانیکەم 32 کەسی کوشت و چەندینی تریشی بریندارکرد، رۆژی دووشەممە (2 کانونی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

زۆربەی قوربانیەکان کرێکاری رۆژانە بوون کە چاوەڕوانبوون بۆ کارکردن لە دوڕیانێکی شاری سەدر.

بەگوێرەی عەقیدێکی پۆلیس، لانیکەم 32 کەس کوژراون و 61 کەسیش بریندار بوون لە تەقینەوەکەدا، کە دووەمین تەقینەوەی گەورە بوو لە بەغدا لەماوه‌ی سێ رۆژدا.

رۆژی یەکشەممەش لانیکەم 27 کەس کوژران لە دوو تەقینەوەدا لە بازاڕێكی قەرەباڵغدا لە ناوەڕاستی بەغدا، کە کوشندەترین هێرشی هاوشێوە بوون بۆ سەر پایتەختی عێراق لە دوو مانگدا.

هیچ بەرپرسیارێتیەکی دەستبەجێ رانەگەیندراوە بۆ هێرشە خۆکوژیەکەی دووشەممە، بەڵام "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هەموو هێرشە هاوشێوەکانی ئەم دواییانەی گرتۆتە ئەستۆ، لەنێویاندا هەردوو هێرشەکەی شه‌وی سەری ساڵی نوێ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha