هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 13 مەدەنی عێراقیی 'گوللـەباران کردووە': چاودێری مافی مرۆڤ

چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 13 مەدەنییان "گوللـەباران کردووە" دوای ئەوەی خەڵکی لادێیەك لەدژیان هەڵسان، ئەمەش لە دەستپێکی هێرشی سوپای عێراقدا بۆ گرتنەوەی موسڵ، چاودێری مافی مرۆڤ سێشەممە (27 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی کوشتنەکان لە گوندی هود و لەززاق ئەنجامدران، 50 کیلۆمەتر باشوری موسڵ لە 17 تشرینی یەکەم، ئەو رۆژەی هێزەکانی حکومەت ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان بۆ دەرکردنی گروپەکە لە شارەکە دەستپێکرد.

لامیا فەقێ جێگری بەڕێوەبەری [بەشی] خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "داعش وەڵامی راپەڕینی گوندەکەی دایەوە بە کوشتنی نایاساییانەی ئەو کەسانەی لە راپەڕینەکەدا گیران و ئەو مەدەنییانەش کە بەشدارنەبوون."

چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند کە بە تێکڕا چەکدارانی داعش "لانیکەم 13 کەسیان لەسێدارە داوە، لەنێویاندا دوو کوڕی هەرزەکار".

راپۆرتەکە وێنەی یەکێك لە کوڕە کوژراوەکانی دانابوو، ئەویش 13 ساڵانێك بوو کە بە گوێرەی باوکی، محەمەد، بەشدارینەکردبوو لە راپەڕینەکەدا.

مافی مرۆڤ رایگەیاند داعش هود و لەززاقەی لە حوزەیرانی 2014دا گرتبوو، دانیشتوانەکەشی دەڵێن لە ترسی بەردەوامی سزاداندا بوون، لەنێویاندا مەرگ، بەرامبەر کاری وەك جگەرەکێشان و بەکارهێنانی مۆبایل.

چاودێرییەکە رایگەیاند بە نزیکبوونەوەی هێزەکانی عێراق سەرلەبەیانی 17ی تشرینی یەکەم، نزیکەی 30 کەس لە خەڵکی گوندەکە هێرشیانکردە سەر جیهادییەکان، 19یان لێکوشتن.

ئەو پاشنیوەڕۆیە چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە گوللـەبارانکردن، جەستەکانیان لەسەر شەقامەکاندا جێهێشتن.

هێزەکانی عێراق ئەو ئێوارەیە چوونە لەززاقەوە و بەیانی دواتریش چوونە هودەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500