https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2016/12/23/newsbrief-03

×
×

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق 4 ملیۆن نامەی "هاوسۆزی" فڕێده‌ده‌نه‌ خوارەوە لە موسڵ

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق چوار ملیۆن نامەیان بەسەر موسڵدا خستەخوارەوە رۆژی پێنجشەممە (22 کانونی یەکەم) وەك هێمایەك بۆ پیشاندانی "هاوسۆزی و پاڵپشتی" بۆ دانیشتوانی شارەکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند.

خستنەخوارەوەی نامەکان دوای کەمپینێك هات لەلایەن پەیمانگای هەواڵی نێودەوڵەتیه‌وه‌ بۆ جەنگ و ئاشتی بەناوی "نامەکان بۆ موسڵ" کە 17 تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، ئەو رۆژەی هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ گرتنەوەی موسڵ لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا وتی: "نامەکانی هاوسۆزی و پاڵپشتی بۆ دانیشتوانی موسڵ لەلایەن عێراقیەکانەوە نوسرابوون لە سەرانسەری وڵاتەکەدا."

"ئەم دەستپێشخەریەی خەڵکی عێراق دانیشتوانی موسڵ دڵنیادەکاتەوە، کە لەلایەن داعشەوە بەدیلگیراون بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، کە ئەوان لەیادنەکراون و هەموو عێراق پشتگیریان دەکات و چاوەڕوانن بۆ پێشوازیلێکردنیان وه‌ك هاوكارییه‌ك، کاتێك داعش تێکشکا."

بەگوێرەی هاوپەیمانان، نامەکان پێکهاتبوون لە 2,160 نامەی دەستنوس کە نوسراون لەو کاتەوەی هێرشی موسڵ دەستیپێکردوه‌.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند کە لە بەرەکانی شه‌ڕ زیاتر لە 40 شەڕکەر کوژراون لە ئۆپەراسیۆنەکانی باشوری موسڵ لە 24 کاتژمێری رابردوودا.

فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵ، فەریق رائید شاکر جەودەت، لە راگەیەندراوێکدا وتی: "لانیکەم 40 تێرۆریست کوژراون" لە ئێوارەی پێجشەممەوە لەو هێرشانەدا کە بنکەو بارەگاکانی داعشیان کردۆتە ئامانج لە نزیك کەمپی غەزلانی له‌ باشوری موسڵ و هه‌روه‌ها لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ هێزەکانی عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha