هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیدا بۆ پێکهێنانی دەستەیەك بۆ ئامادەکردنی کەیسی تاوانەکانی جەنگ لە سوریا

کۆنگرەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رازیبوو چوارشەممە (21 کانونی یەکەم) بە پێکهێنانی دەستەیەك بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەسەر تاوانەکانی جەنگ لە سوریا، وەك یەکەم هەنگاو بۆ سزادانی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە نەهامەتیەکانی جەنگی شەش ساڵەی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بڕیاری پێکهێنانی ئەو میکانیزمەی لێکۆڵینەوەیە پەسەندکرا لە کۆبونەوەکەی ئەو 193-وڵاتە ئەندامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی 105 دەنگی بەڵێ و 5 دەنگی نەخێر، لەگەڵ 52 دەنگی بێلایەن.

دەستەکە لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە چەند راپۆرتێکی پێشکەشکردووە سەبارەت بە وردەکاری نەهامەتیەکان کە ئەنجامدراون لە کاتی جەنگدا کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 310,000 کەس.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەروەها دۆکیومێنتیان کۆکردۆتەوە، وەك لیستی شایەتحاڵەکان و گرتەی ڤیدیۆیی، کە دەشێت رۆژێك لە رۆژان لە دادگای یاساییدا بەکاربهێنرێن.

ئەم رێکارە لەلایەن لیختنشاینەوە ئامادەکرا بە هاوکاری 58 وڵات لەناویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و هەروەها تورکیا، سعودیە و قەتەر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500