هه‌واڵه‌كانی عێراق

چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە چاودێری راگواستنی رۆژهەڵاتی حەلەب دەکەن

نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (22 کانونی یەکەم) رایگەیاند کە چەندین چاودێری جێگیرکردووە لە رۆژهەڵاتی حەلەب بۆ چاودێریکردنی دواین قۆناغی راگواستن، کە رێگە خۆشدەکات بۆ سوپای سوریا بۆ گرتنەوەی شارەکە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وتەبێژی رێکخراوی هاوکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جینس لایرکێ، وتی: "ئێستا 31 کارمەند دیاریکراون بۆ چاودێریکردن،" و ئاماژەیدا کە چاودێرەکان پێكدێن لە کارمەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

لایرکێ وتی: "ئەوان ئێستا هەمویان لەسەر کارەکانیانن."

راگەیەندراوەکە دوای ئەوە هات کە پڕۆسەی راگواستنی شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیەکان لە رۆژهەڵاتی حەلەب وادەردەکەوێت پێینابێتە کاتژمێرەکانی کۆتاییەوە.

سەرۆکی کاروبارە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، جان ئیگەلاند، لە ژنێڤ بە رۆژنامەنوسانی وت: "راگواستنیکی زۆر گەورە، مەترسیدار، قورس و ئاڵۆز بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت ئەمڕۆ."

ئیگەلاند رایگەیاند کە تا بەرەبەیانی پێنجشەممە، نزیکەی 35,000 کەس حەلەبیان بەجێهێشتووە.

وتیشی "پڕۆسەکە زۆر ئاڵۆزە،" و دوپاتیکردەوە لەسەر گرنگی هەبونی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوێنەکە.

هەروەها وتی: "ئامادەبوون مانای پاراستنە."

لایرکێ رایگەیاند کە هەموو چاودێران جێگیرکراون لە سەر سنوری ناوچەی راموسای ژێردەستی حکومەت لە باشوری حەلەب کە لەوێوە کەژاوەی راگواستنەکە تێدەپەڕێت.

هەروەها وتی: "ئەمە ئۆپەراسیۆنەکە 24 کاتژمێرییە، و ئێمە ئەوان ئاڵوگۆڕدەکەین بەپێی شیفتەکانی کارکردن،" و رایگەیاند کە شێوەی "ئاڵوگۆڕیان ئەنجامدا بۆ چاودێریکردنی (خاڵی پەڕینەوە) بە بەردەوامی، چونکە پڕۆسەی گواستنەوەکە بە بەردەوامی بەڕێوەچووە."

لایرکێ رایگەیاند کە چاودێران دۆخێکی بێهیوایان بینیوە کاتێك خەڵکەکە بەردەوامبون لە هاتنە دەرەوە لە رۆژهەڵاتی حەلەب و خۆیان داوە لە کڕێوەی بەفر و پلەی گەرمای خوار بەستن.

هەروەها وتی: "شەوێکی زۆر سەخت بوو. کەشوهەوا زۆر نالەبارە و خەڵکەکە بە سەدان ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە شوێنەکە بەجێدەهێڵن بە شێوەی جۆراوجۆری خراپ،" و جەختیکردەوە کە راگواستنەکە پچڕپچڕ بەڕێوەچووە بەهۆی پەککەوتنی ئۆتۆمبێلەکان و خەڵک ناچاربووە دابەزێت و پاڵیانپێوەبنێت.

لەهەمانکاتدا ئیگەلاند رایگەیاند کە زیاتر لە 200 پاس بەکارهێنراون بۆ پڕۆسەی راگواستنەکە و لەگەڵ زیاتر لە 750 تۆتۆمبیل و بارهەڵگر، کە زۆربەیان تایەکانیان پەنچەر بوو یان بەنزینیان تیانەبوو، بەڵام پڕبوون لە خەڵك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500