هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراویكی مافەکانی رۆژنامەنوسان: ئەمساڵ 19 رۆژنامەنوس کوژراون لە سوریا

لانیکەم 57 رۆژنامەنوس کوژراون لە ساڵی 2016 دا لە سەرانسەری جیهاندا لە کاتی کارەکانیاندا، رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور دووشەممە (19 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

رێکخراوەکە کە تایبەتە بە ئازادی میدیا وتی کە 19 رۆژنامەنوس تەنیا لە سوریا کوژراون، دوای ئەمەش ئەفغانستان دێت کە 10 رۆژنامەنوسی لێکوژراوە و نۆ رۆژنامەنوسیش لە مەکسیك و پێنج لە عێراق و پێنجیش لە یەمەن کوژراون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نزیکەی هەموو ئەوانەی کە کوژراون رۆژنامەنوسی ناوخۆیی بوون.

هەرچەندە ئەم ڕێژەیە کەمترە بە بەراورد بە ساڵی 2015 کە 67 رۆژنامەنوس کوژران، رێکخراوەکە هۆکارەکەی بۆ ئەو "راستیە گەڕاندەوە کە زۆربەی رۆژنامەنوسان ئەو وڵاتانەی بونەتە شوێنی مەترسیدار جێهێشتووە، بەتایبەتی سوریا، عێراق، لیبیا، یەمەن، ئەفغانستان و بوروندی."

هەروەها رایگەیاند کە راکردنی ئەم رۆژنامەنوسانە لەو وڵاتانەی کەوتونەتە گێژاوی شەڕەوە بووەتە هۆی دروستکردنی "بۆشایی هەواڵ و زانیاری و لەو شوێنانە سزانەدان باڵادەستە."

سکرتێری رێکخراوەکە، کریستۆف دیلۆری، وتی: "توندوتیژی دژی رۆژنامەنوسان زیاتر و زیاتر بە ئەنقەستە. ئەوان بە ئاشکرا دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن چونکە رۆژنامەنوسن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500