هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی ئاسمانی 3 سەرکردەی داعش دەکوژێت لەسوریا، هەندێکیان لە هێرشەکانی پاریس تێوەگلاون

هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان لە سوریا سێ سەرکردەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت کە لە پلاندانان بۆ هێرشی دەرەکی تێوەگلابون، لەنێویاندا دوو پیاو کە دەستیان هەبووە لە بەنەنجامگەیاندنی هێرشەکانی ساڵی پاری پاریس، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (13 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

پێنتاگۆن رایگەیاند کە "لە کاتی هێرشە ئاسمانیەکەدا، ئەم سیانە بەیەکەوە کاریان دەکرد بۆ پلاندانان و ئاسانکاریکردن بۆ هێرشەبردنە سەر خۆرئاوا."

وتەبێژی پێنتاگۆن، پیتەر کوك، رایگەیاند کە ئەو سێ کەسە لە هێرشێكدا لە 4 کانونی یەکەم لە رەقە کوژران.

کوك وتی کە دوان لە کوژراوەکان -- سەڵاحەدین گۆرمات و سامی دیۆدۆ -- تێوەگلابون لە هێرشەکانی سەر پاریس لە 13 تشرینی دووەمی ساڵی رابردو، کە بووە هۆی کوژرانی 130 کەس.

هەردوکیان "کەسایەتی نزیك" بوون لە ئەبو محەمەد عەدنانی، کە وتەبێژێکی داعش و سەرکردەیەکی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە بوو کە لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیماناندا کوژرا لە مانگی ئاب. .

کوك رایگەیاند کە کەسی سێیەم کە کوژرا ناوی وەلید هەممام بوو کە پلانداڕێژەری هێرشی خۆکوژی بوو و سزای تیرۆری بەسەردا سەپێنرابوو لەلایەن بەلجیکاوە بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە ساڵی 2015دا.

هەرسێکیان بەشێكبوون لە تۆڕێك کە لەلایەن بوبەکر حەکیمی تونسی سەرکردایەتی دەکرا، کە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا مانگی رابردوو .

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500