ژماره‌ی شارۆچكه و گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانی به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ گه‌یشتووه‌ته 31 و هێزه‌كانی عێراقیش ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوورن له روباری دیجله‌وه له ناوه‌ندی موسڵدا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، دووشه‌ممه (12 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
نزیكه‌ی مانگێك دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانگرته‌وه به‌سه‌ر 31 له 86 گه‌ڕه‌كی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا.
جبوری وتی: "هێزه‌كانی عێراق لە ئێستادا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر گۆگجه‌لی، یونس سه‌بعاوی، ئه‌ربه‌جیه، سه‌ماح، شیشان، سه‌دام، ته‌حریر، ئه‌من، بعوه‌یزه، سه‌لام، ئینتیسار، قودس، شوقه‌ق، عه‌ده‌ن، به‌كر، قادسیه‌ی دوو، موحاربین، ساده، قادسیه‌ی یه‌ك، زهور، جه‌دیده موفتی، میساق، به‌رید، شه‌یخیه، میشراق، مرور، ته‌ئمیم، فه‌لاح، مه‌ساریف و نور."
ناوبراو به دیارونای وت: "ئه‌م گه‌ڕه‌كانه له سه‌دا 30 سه‌رجه‌می موسڵ پێكده‌هێنن و شه‌ڕه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشڕه‌ویی زیاتر."
وتیشی: "ته‌نها سێ كیلۆمه‌تر دوورین له روباری دیجله‌وه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا."
هه‌روه‌ها وتی زیاتر له 200 ئه‌ندامی داعش كوژراون یان برینداربوون له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی پێشوودا.
له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی كۆمه‌كی ناردووه بۆ خه‌ڵكی موسڵ.
وتیشی ئه‌م فڕۆكه‌یه كه 40 ته‌ن كۆمه‌كی هه‌ڵگرتبوو، له هه‌ولێری باكوری عێراق نیشته‌وه و یه‌كه‌م دانه ده‌بێت له چه‌ندین فڕۆكه كه له‌لایه‌ن 28 ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نێردرێت.
هه‌روه‌ها وتی فڕۆكه‌كه 268 چادری خێزانیی پێ‌بوو كه توانای داڵده‌دانی 1,400 كه‌سیان ده‌بێت، جگه له 3,000 به‌تانی و دۆشه‌ك و كه‌لوپه‌لی مامانی و پاكژیش.
سه‌ركه‌وتوو بیت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت