هه‌واڵه‌كانی عێراق

نزیکەی 1,500 ئەوروپی توندڕەو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەڕاونەتەوە: راپۆرتێك

نزیکەی سێ-یەکی ئەو 5,000 ئەوروپیە توندڕەوەی کە چوونە سوریا و عێراق بۆ شەڕکردن، گەڕاونەتەوە بۆ ئەوروپا، راپۆرتێکی یەکێتی ئەوروپا چوارشەممە (7 کانونی یەکەم) هۆشدارییدا.

بەگوێرەی راپۆرتەکە کە لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە بینراوە زیاتر لە 2,500 چەکدار کە لە ئەوروپاوە رۆیشتوون لە شەڕەکەدا ماونەتەوە، بەڵام گەڕانەوەی بەکۆمەڵیان لە کورتمەودادا ئەگەری کەمە.

مانگی پێشوو بەلجیکا نیگەرانی خۆی دەربڕی لە گەڕانەوەی روو لە زیادی توندڕەوەکان بۆ ئەوروپا بە دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەکانیان لە سوریا و عێراق.

راپۆرتەکە رایگەیاند لەنێوان 15 بۆ 20%ی ئەو چەکدارە ئەوروپیانە لە شەڕدا مردوون، نزیکەی 30 بۆ 35%یان گەڕاونەتەوە و 50%یان، یاخود لەنێوان 2,000 بۆ 2,500 لە شەڕەکەدا ماونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو رێژە سەدییەی لە راپۆرتەکە دراوە کە رێکخەری دژە تیرۆر گیلیس دی کێچۆڤ بۆ وەزیرانی ناوخۆی ئەوروپای دەخاتەڕوو، تا رادەی 1,750 گەڕاونەتەوە.

راپۆرتەکە رایگەیاند کە دوو جۆر لە "چەکداری تیرۆرستی بیانی" دەگەڕێنەوە: "ئەوانەی لە زۆرینەن کە هەڵدێن و دەگەڕێنەوە، لەگەڵ ئەوانەی کە بۆ ئەرکێکی تایبەت دەنێردرێن، ئەمەش جێی نیگەرانیەکی زۆرە".

رایگەیاند هەندێك لەو ژن و منداڵە ئەوروپیانەی لەژێر سایەی بەناو خەلافەتەکەی داعشدا لەدایکبوون، یان گەورەبوون لە سوریا و عێراق دەکرێت ببنە هەڕەشە چونکە دەکرێت توندڕەوکرابن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500