هه‌واڵه‌كانی عێراق

ڤیدیۆیەکی داعش پیشانیدەدات بەریتانیە رفێنراوەکە زیندووە لە موسڵ

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە جۆن کانتلی پیشاندەدات، رۆژنامەنوسێکی بەریتانی کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە سوریا رفێندرا، کە زیندووە لە شاری موسڵی عێراقی، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (8 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

ئەو ڤیدیۆی پروپاگەندەیە کە لەلایەن ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش [بڵاوکرایەوە] کانتلی بەجەستە لاواز نیشاندەدات بە ئینگلیزیی قسە بۆ کامێراکە دەکات، لەسەر شێوازی راپۆرتێکی هەواڵیی، هاوشێوەی ڤیدیۆیەکانی پێشتری کە تیایاندا دەرکەوتبوو.

ڤیدیۆکە مێژوی لەسەر دانەنرابوو بەڵام پردە روخاوەکانی پشت کانتلی لە ڤیدیۆکەدا کە دەرکەوتوون ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم هەفتانەی دواییدا گیراوە.

کانتلی لەگەڵ رۆژنامەنوسی هاوڕێی جەیمس فۆلی رفێندرا کاتێك روماڵی شەڕی سوریای دەکرد لە تشرینی دووەمی 2012دا. فۆلی بووە یەکێك لە یەکەمین ئەو بارمتانەی لەلایەن داعشەوە کوژران.

چاودێری مافەکانی رۆژنامەوانان رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور سەرکۆنەی داعشی کردووە بۆ بەکارهێنانی "ترسنۆکانە"ی بارمتەکان لە رۆڵی زۆرلێکراودا بۆ بانگەشەکردن بۆ پروپاگەندەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500