هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتەبێژی تازەی داعش داوا لە جەنگاوەران دەکات رانەکەن لە موسڵ و رەقە

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دووشەممە (5 کانونی یەکەم) وتەبێژێکی تازەی دیاریکرد کە داوای لە جەنگاوەرانی گروپەکە کرد رانەکەن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی دەنگی دەزگای فورقان، کە ئۆرگانێکی پروپاگەندەی داعشە، وتەبێژە تازەکە ناوی عەبدولحەسەن موهاجیرە.

داعش رایگەیاند کە وتەبێژی پێشوتر، ئەبو محەمەد عەدنانی، سەرەتای ئەمساڵ کوژراوە. پەنتاگۆن رایگەیاند کە ئەو کەسە لە هێرشێکی ئاسمانیدا ورددا کوژراوە سێ مانگ لەمەوبەر لە نزیك رەقەی پایتەختی نیمچە فەرمی گروپەکە لە سوریا.

لە پەیامە دەنگییەکەدا، وتەبێژە تازەکەی داعش داوای خۆڕاگری لە جەنگاوەرانی گروپە کرد و هۆشداریدا کە بەرگری بکەن و "رانەکەن" لە بەرەکانی جەنگ، و بەڵێنی "سەرکەوتن"یشی دا.

رۆژی 3 تشرینی دووەم، سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بێدەنگییەکی نزیکەی یەكساڵی شکاند دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق لە موسڵ نزیكبوونەوە، و داوای لە جەنگاوەرانی گروپەکە کرد کە بەرگری بکەن لە شارەکە دژی ئەو هێرشەی لە 17 تشرینی یەکەم دەستیپێکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500