هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی حەلەب داوای راڕەوی سەلامەتی دەکات بۆ مەدەنیەکان

سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی لە خۆرهەڵاتی شاری حەلەبی سوریا چوارشەممە (30 تشرینی دووەم) داوای دروستکردنی "راڕەوی سەلامەتی" کرد بۆ یارمەتیدانی هەڵاتنی مەدەنیەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوای کۆبونەوەیەك لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژین مارك ئایراوڵت لە پاریس، بریتا حاجی حەسەن وتی: "با رێبدرێت بە مەدەنیەکان بڕۆن، مەدەنیەکان بپارێزن، راڕەوێکی سەلامەتییان بۆ دروستبکەن تابتوانن بڕۆن."

وتی: "بە ناوی مرۆڤایەتییەوە، بەناوی یاسای نێودەوڵەتییەوە، داوادەکەین رێ بە مەدەنیەکان بدرێت حەلەب جێبهێڵن و بڕۆن بۆ هەر شوێنێك کە دەیانەوێت."

ئایراوڵت وتی پاراستنی مەدەنیەکان "لە ئێستادا لەپێشینەی کارەکانە".

روانگەی سوریا بۆ چاودێری مافی مرۆڤ چوارشەممە رایگەیاند زیاد لە 50,000 سوری هاتنە نێو کۆڕەوێکی بەرفراوانی مەدەنیەکانەوە لە خۆرهەڵاتی حەلەب، لەگەڵ فشاری هێرشی هێزەکانی رژێم بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە شارەکە.

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان چوارشەممە کۆبونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات لەسەر دۆخەکە، راپۆرتێکی پێبگات لەلایەن بەرپرسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکانە و نوێنەری ئاشتی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ستیفن دی میستورا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500