هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئیسپانیا 4 کەس دەستگیردەکات بەهۆی 'پەیوەندیان بە داعشەوە'

پۆلیسی ئیسپانیا دوشەممە (28 تشرینی دووەم) چوار پیاویان دەستگیرکرد بە گومانی بوون بە بەشێك لە شانەیەکی پەنابەرانی نایاسایی کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەکارهاتون بۆ گواستنەوەی جەنگاوەران بۆ ئەوروپا، لەنێویاندا ئەوانەی کە لە دواین هێرشەکانی ساڵی رابردوی پاریس تێوەگلاون.

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا گومان دەکەن کە دەستگیرکراوەکان لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ "لانیکەم یەکێك" لەو دوو ئەندامەی داعش کە لە سالزبێرگی نەمسا دەستگیرکران، دوای هێرشەکانی سەر پاریس لە تشرینی دووەمی 2015دا کە بووە هۆی کوژرانی 130 کەس.

پۆلیسی نەمسا عادل حەدادی جەزائیری و محەمەد عوسمانی پاکستانیان لە کانونی یەکەمی رابردوو دەستگیرکرد لە سەنتەرێکی پەنابەران لە سالزبێرگ بە گومانی هەبونی پەیوەندی بەو خانەیەی کە هێرشەکەیان ئەنجامدا.

لێکۆڵەرەوان پێیانوایە کە حەدادی و عوسمان گەشتیان کردووە بۆ دورگەی لێرۆسی یۆنان لە 3 تشرینی یەکەم بە هەمان بەلەم لەگەڵ ئەو دوو کەسەی کە وایبۆدەچین عێراقی بوبن، کە خۆیان تەقاندەوە لە بەردەم یاریگای میللی فەرەنسا لەکاتی هێرشەکاندا.

بەڵام حەدادی و عوسمان لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە بۆ ماوەی 25 رۆژ دەستگیردەکرێن چونکە پاسپۆرتی ساختەی سورییان پێبووە.

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند کە ئەو چوار کەسەی کە دەستگیرکراون لە ئیسپانیا گومانیان لێدەکرێت کە تێوەگلابن لەو شانەیەی کە پرۆسەی گەیشتنی حەدادی و عوسمانیان بۆ ئەوروپا رێکخستووە.

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا هەروەها هەوڵدەدەن بۆ یەکلایکردنەوەی ئەوەی ئاخۆ ئەم چوار کەسە، کە ناسنامەکانیان بڵاونەکراوەتەوە، بەشێکن لە داعش یان نا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500