هێزە هاوبەشەکانی عێراق پشتبەستوو بە چەند سەرەداوێك کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە پێیاندرابوو توانیان تونێلێکی نهێنی تێکبشکێنن کە لەلایەن "دەوڵاتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە وەك شوێنی نوستن و عەمباری چەك بەکاردەهێنرا، فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار دووشەممە (28 تشرینی دووم) رایگەیاند.
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، عەمید هادی کەسار رزەیج، بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان تونێلێکی 800 مەتری نهێنی داعشیان خاپورکرد لە باشوری فەلوجە لە قەراغەکانی گەڕەکی شوهەدا، کە ژور و شوێنی حەوانەوەی ئەندامانی داعشی تێدابوو."
رزەیج وتی کە تونێلەکە هەروەها چەك، موشەك، پشتێنی بۆمبڕێژکراو و تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدابوو.
هەروەها وتی کە دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق دەستیان بەسەر چەکەکاندا گرت، "تونێلەکەیان بە تەواوی خاپور کرد دوای ئەوەی دەرکەوت کە ئەندامانی داعش جاربەجار وەك حەشارگە بەکاریان دەهێنا."