هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆ یەکەم جار لە چەند هەفتەیەکدا، کۆمەکی نەتەوە یەکگرتوەکان بە بەرەکانی پێشەوەی سوریادا رەت دەبێت

کاروانێکی کۆمەکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە خۆراك، ئاو و شمەکی سەرەتایی دیکەی لەخۆگرتبوو، سێشەممە (22 تشرینی دووەم) توانی بەرەکانی شەڕی سوریا ببڕێت و بگاتە شارێکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، کە یەکەمین گەیشتنی کۆمەکە لەم مانگەدا بەرەی پێشەوە ببڕێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

خۆراك و کۆمەکی دیکە یارمەتی 107,500 سوری دەدات کە لە راستان و گوندەکانی ئەو دەوروبەرە دەژین لە ناوچەی حومس لە خۆرئاوای سوریا، کە لە تەمموزەوە هیچ کۆمەکێکی پێنەگەیشتوە.

کاروانەکان، کە دانوستانی ئاڵۆزی دەوێت بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی کارمەندانی کۆمەك، رۆژێك دوای ئەوە هاتن کە بەرپرسی کۆمەکی نەتەوە یەکگرتوەکان ستیفن ئۆبرایان بە ئەنجومەنی ئاسایشی وت قەیرانی مرۆیی لە سوریا خراپتر دەبێت. .

ئۆبرایان وتی هیچ کۆمەکێکی سنوربڕ لە مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجامنەدراوە سەرەڕای زنجیرە بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە داوای رۆیشتنی بێبەرستی کۆمەکی مرۆیی دەکرد.

وتی بەمدواییانە سێ کاروانی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی پێگەیشتنیان سەختە، گەڕێندراونەتەوە دواوە لەو خاڵە پشکنینانەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سوریاو و میلیشیاکانی سەر بە حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێن.

چوارەمین کاروانی کۆمەك بۆ ناوچە گوندییەکانی حومس سەرەتای ئەم هەفتەیە وەستێنرا بەهۆی دواخستن و تۆپبارانەوە بۆسەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500