هه‌واڵه‌كانی عێراق

'وەزیری راگەیاندنی' داعش کوژرا لە نەینەوا

هێرشێکی ئاسمانی عێراق "وەزیری راگەیاندنی ویلایەتی نەینەوای" گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (23 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "زیاد خورەفا، وەزیری راگەیاندنی داعش لە بەناو ویلایەتی نەینەوای داعش، ئەو کەسەی کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی فیلم بوو بۆ گروپەکە، لە هێرشێکی ئاسمانی عێراقدا کوژراوە."

راگەیەندراوەکە وتی: "مەراسیمی بەخاکسپاردنی خورەفا لە ناوچەی حەی حەربی لە رۆژهەڵاتی موسڵ بەڕێوەچووە، لە ژێر باری ئەمنی تونددا لەلایەن داعشەوە."

ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای راگەیاند کە هێزەکانی عێراق بە تەواوی ناوچەی جەدیدەت موفتیان گرتۆتەوە لە باشوری رۆژئاوای موسڵ، و ئاڵای عێراقیان لە سەر بینای سەنتەری تەندروستی هەڵکرد.

جبوری وتی: "جەنگ لە بەرەی باشور وباکور و رۆژهەڵاتی موسڵ بە باشی بەرەوپێش دەچێت و داعش زیانی گیانی و مادی زۆری هەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500